009647503513891
009647504860320
009647504860321
info@dlbandkoyi.com

سودەکانی گوێز

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە کە رۆژانە خواردنی ( ٨  ) گوێز دەبێتە ھۆی بەرگری کردن لە گرژبونی دەمارەکانی لەشی مرۆڤ .

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی  (Clinico  Barcalona ) لە وڵاتی ئیسپابیا خواردنی گوێز سودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ،بەشێوەیەکی گشتی سوری خوێن چالاک دەکات و دەبێتە ھۆی رێکخستنی بۆریە خوێنبەرەکانی دڵ .

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی تر لە وڵاتی ئەمریکا  کە زانکۆی   (Scranton  Pennsylvania ) ئەنجامی داوە  ، گوێز دوو ھێندەی فستەق  و بادام   (antioxidant ) تێدایە ، کە بەشێوەیەکی تەندروست رێگری لە و ڤایرۆسانەدەکات کە روبەری مرۆڤەکان دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی رێگە گرتن لە شیۆپەنجە  سنگ و ریخۆلە .

ھەر لەھەمان توێژینەوەدا ھاتوە کە گوێز چەندین کانزا و ڤیتامینی بەنرخی تێدایە وەک   (فسفۆر ، مەگنسیۆم ، زینک ، ئاسن ، کالسیۆم ، فیتامین B١ ،فیتامین E ، ئۆمیگا ٣ ،  فۆلیۆم )
توێژینەوەکەی زانکۆی  (Scranton la Pennsylvania ) زیاتر لە بارەی گوێزەوە دەنوسێت و باس لەوە دەکات کە رۆژانە نابێت  زیاتر  ( ٣٠  ) گرام  گوێز بخورێت .

رێنمای خانمانیش دەکات کە لەجیاتی بەکارھێنانی زەیتی زەیتون بۆ سەر سفرەو خوانەکانیا با زەیتی گوێز بەکار بێنن چونکە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رێژەی چەوری لە خوێندا .

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان
-  بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لەنێوبردنی کرمی گەدە.
- بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
-  ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
- کاتی سک ئێشە، گوێز بخۆن.
- مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
- خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەەَزبوونی مێشک.
زیانەکانی گوێز
کەسانی قەڵەو نابێ بیخۆن چونکە رێژەی مادەی چەوری تێیدا زۆرە. رۆژانە تەنیا ٥ گوێز بخۆن چونکە خواردنی زۆری گوێز کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
 


Email:info@dlbandkoyi.com
Email:dlbandkoyi123@gmail.com
009647503513891 : phone
009647504860320: phone
phone : 009647504860321


Address : Erbil.iraq, Street 40 mitre , Near Traffic Langa