009647503513891
009647504860320
009647504860321
info@dlbandkoyi.com

گۆڵدن بێری

سوودەکانی گۆڵدن بێری

سوودەکانی گۆڵدن بێری

بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییەکانی (کۆلۆن) ، گۆلدن بێری (Golden Berry) چارەسەرێکی سروشتی گونجاوە، لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە کێشەکانی کۆلۆن چارەسەر دەکات.
هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی قەڵەوی و زیادەی کێشیان هەیە و دەیانەوێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کێشیان دابەزێنن ئەوا دەتوانن گۆڵدن بێری بەکاربهێنن کە ڕووەکێکی سەرنج ڕاکێشە .
هەروەها گۆڵدن بێری ئەم سوودانەی خوارەوەشی هەیە:-
١- بڕێکی زۆر لە پرۆتیناتی تیادایە ، کە %١٦ ی ئەم میوەیە پێک دەهێنێت ، بەو هۆیەشەوە ئەم جۆرە تووە سوود بەخشە بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لە ڕێگەی گۆشتەوە پرۆتینی پێویستی لەشە بەدەست بهێنن.
٢- یارمەتی دابەشبوونێکی ڕێک و پێکی خانەکانی لەشی مرۆڤ دەدات بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە یاری لەش جوانی دەکەن.
٣- بە کاردەهێنرێت بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە بە شێوەیەکی ڕەوان.
٤- سوودبەخشە بۆ بەهێزکردنی مێشک.
٥- تووی ئاڵتوونی (Golden Berry) ڕێژەیەکی زۆر لە فسفۆڕی تیادایە کە توخمێکی پێویستە بۆ لەش ، بە تایبەتی بۆ ئێسک و ددانەکان کە بە یارمەتی توخمی کالسێۆم بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنیان دا.
٦- تووی ئاڵتوونی کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر توانەوەی چەوری لە لەش دا و کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ ، وە ئەمەش کەسەکە دەپارێزێت لە خورپەی دڵ ( جەڵتەی دڵ) و نەخۆشییەکانی دڵ.
٧- کار دەکات بۆ چالاککردنی ئەو ئەنزیمانەی مێشک کە بەرپرسن لە زیرەکی مرۆڤ وە وەک چارەسەرێک توانای هەیە کە بیرەوەری مرۆڤ بەهێزبکات لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی ( B1 . B2 . B6 . B12 ) تیادایە ، وە لەهەمان کاتیش دا کار دەکات بۆ ئاسانکردنی کاری مێشک و پارێزگاری کردنی لە پەستانی دەروونی و خورپەی تووڕەیی.


Email:info@dlbandkoyi.com
Email:dlbandkoyi123@gmail.com
009647503513891 : phone
009647504860320: phone
phone : 009647504860321


Address : Erbil.iraq, Street 40 mitre , Near Traffic Langa