009647503513891
009647504860320
009647504860321
info@dlbandkoyi.com

هەنجیر

سودەکانی هەنجیر

سودەکانی هەنجیر

هەنجیر یەکێکە لە میوە سوودبەخشە هاوینەکان، خواستێکی زۆری لەسەرە، زۆربەی کەسەکان ئارەزووی دەکەن و تامێکی خۆش و بەچێژی هەیە، ئەم میوەیە جگەلەوەی بەشێوەیەکی فرێش دەخورێت، وشکیش دەکرێتەوە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

هەنجیری وشک خێراترین رێگاچارەسەرە بۆ قەبزی، بەتایبەت ئەگەر بە گەدەی خاڵی بەیانیان بخورێت.

بەهۆی بوونی پێکهاتەی ڕیشاڵی زۆرەوە، بەرگری لەش دژی وەرەمی شێرپەنجە بەرزدەکاتەوە، بەتایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.

یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی تەنگەنەفەس دەبن و ئامێری هەناسەدانیان باش کارناکات.

چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی قوڕگ دەبن، بەتایبەت ئەگەر بیکوڵێنیت و دواتر ئاوەکەی بپاڵێویت و کە ساردبووەوە بیخۆتەوە.

بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای بەسوودی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی سەرما و میکرۆبەوە تووشت دەبێت.
یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕێکخستنی سوڕی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن، چونکە بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە.

هەنجیری وشک هۆکارێکە بۆ دواخستنی چرچولۆچی پێست، بەهێزکردنی بەرگری پێست دژی پەڵە و نەخۆشیەکان، وەک زیپکە و خاڵە رەشەکان.

دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکان بۆ ئێسقان و ددانەکانی لەشی مرۆڤ، مەگنیسیۆمیش کە ماددەیەکی گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و جومگەکان.

ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، کرادری هەرس خێرا و چالاک دەکات، بەهۆی ماددە ڕیشاڵیەکانەوە، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشت، چونکە بڕی کالۆری تێدا کەمە.


Email:info@dlbandkoyi.com
Email:dlbandkoyi123@gmail.com
009647503513891 : phone
009647504860320: phone
phone : 009647504860321


Address : Erbil.iraq, Street 40 mitre , Near Traffic Langa