009647503513891
009647504860320
009647504860321
info@dlbandkoyi.com

kiwi

  Price : 0000 IQ(KG)

Type : 0000

sale  : 0000

Wholesale  : 0000

Barcode :0000

 

 

سودەکانی کیوی

سودەکانی کیوی

کیوی ھەر وەکو میوەکانی تر ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە،ڕێژەی ڤیتامین “G” لە کیویدا لە رێژەی ڤیتامین “G” لە پرتەقاڵدا زیاترە،ھەروەھا ڕێژەی پۆتاسیۆم تێیدا لە ڕێژەی پۆتاسیۆم لە مۆزدا زیاترە،ھەر بۆیە کۆمەڵێک سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ ھەیە،لە گرنگترین سودەکانیشی :-

١-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان تێیدا کرداری ھەرس ئاسان دەکات.

٢-یارمەتی دابەزانی کۆلستڕۆڵی خوێن دەدات.

٣-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین “G” تێیدا،بۆ پێست بەسودە،یارمەتی لەناوبردنی خاڵی ڕەشی سەر پێست دەدات،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی پێست.بەم شێوەیە بەکاردێت: پێویستە کیویەک پاک بکرێت و بکرێتە ئاوی گەرمەوە،بۆماوەی نیو کاتژمێر دابندرێت ھەتا دەبێت بە ھەویرێک و پاشان بدرێت لە دەمووچاو.

٤-میوەیەکی نموونەییە بۆ ژنانی دووگیان،ئەمەش بەھۆی ئەو ڕێژە زۆرەی ڤیتامین و کانزاکانەوەیە کە تێیدایەتی،یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدا.

٥-وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت کە یارمەتیدەرە لە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە،ھەروەھا یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات.

٦-بەپێی توێژینەوەیەک کە لە وڵاتی ئیتاڵیا ئەنجامدراوە،ئەو منداڵانەی گرفتی ھەناسەدان یاخود کۆکەیان ھەیە خواردنی کیوی زۆر بەسودە بۆیان،ھەر بەپێی توێژینەوەکە ئەو منداڵانەی ئەم گرفتەیان ھەبووە لە ماوەی ھەفتەیەکدا حەوت کیوییان خواردوە،توانیویانە لەم گرفتە ڕزگاریان ببێت.

٧-یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێنی بەرز دەدات،دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی دڵ دەدات،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

٨-ڕێگری دەکات لە بێھێزبوونی و زوو سپی بوونی قژ.


Email:info@dlbandkoyi.com
Email:dlbandkoyi123@gmail.com
009647503513891 : phone
009647504860320: phone
phone : 009647504860321


Address : Erbil.iraq, Street 40 mitre , Near Traffic Langa