009647503513891
009647504860320
009647504860321
info@dlbandkoyi.com

قاوەی قەزوان

سودەکانی قاوە

سودەکانی قاوە
خواردنەوەی 3 بۆ 4 كوپ قاوە لە ڕۆژێكدا سوودی بۆ تەندروستی و مەترسی مردنی پێش وەخت توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.
 
بۆ ئەم توێژینەوەیە سوود لە200 توێژینەوەی پێش وەخت وەرگیراوە و ئەوە ئاشكرا بووە كە خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بەنەخۆشی دڵ و شەكرە و پەنكریاس و خەڵەفان و شێرپەنجە  مەترسی شكاندنی ئێسك كەمدەكاتەوە.
 
قاوە یەكێكە لە خواردنەوە بڵاوەكان لە جیهاندا، رۆبن بۆل وەك یەكێك لە توێژەرەوەكانی ئەم توێژینەوەیە لە زانكۆی "ساوسهامبتۆن" لە بەریتانیا ئەوەی ئاشكرا كرد خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ و مردنی پێش وەخت كەمدەكاتەوە و باشتر وایە ڕۆژانە سێ كوپ قاوە بخۆیتەوە بۆ ئەوەی لە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و پێست و شەكرەی جۆری دووەم پارێزراوبێت.
 
چەندین سودی تەندروستی هە یە لەوانەش:

- یارمەتی ڕێک خستنی مەزاج دەدات.

- دەتپارێزێت لە توشبون بە شەکرە, ئەوکەسانەی کە قاوە دەخۆنەوە کەمتر ئەگەری توشبون بە شەکرەیان لێدەکرێت بەبەراورد بەوانەی کە کەمتر دەیخۆنەوە یاخود هەر نایخۆنەوە.

- کەم کردنەوەى ئازاری ماندوویەتی بە هۆی بووی مادەی کافاین کە دەبێتە هۆی کە م کردنەەوەى ئازاری لەش و بە هێزکردنی ماسولکەکان.

- پێکهاتەکانی قاوە دەبیتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.

- یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات خواردنەوەی دوو کووپ قاوە ڕۆژانە دڵ دەپارێزێت لە لاواز بون .

- بە هۆی بوونی کافاین قاوە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەى سەرئێشە.

- لە توشبون بە شێر پەنجە دەتپارێزێت هەروەها یارمەتی نەهێشتنی شێرپەنجەی جگەر دەدات بەتایبەت لە پیاواندا.


Email:info@dlbandkoyi.com
Email:dlbandkoyi123@gmail.com
009647503513891 : phone
009647504860320: phone
phone : 009647504860321


Address : Erbil.iraq, Street 40 mitre , Near Traffic Langa