



وەک ئاشکراو زانراوە لە رۆژھەڵاتی ناوراست دا گرنگی بە خواردنی چەرەسات بە تایبەت ناوکە کولەکە دەدرێت بەڵام تا ئێستا زۆرکە س سوودی تەواوەتی ناوکە کولەکە نازانن.
بۆیە ئێمە لێرەدا گرنگترین سوودەکانی خواردنی ناوکە کولەکەتان پێدەڵێیین:
ناوکە کولەکە بە رێژەی ٥٥% لە رۆن پێک دێت ،٢٠% لە پرۆتینی تێدایە وە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی چەوری دادەنرێت وەھەروەھا دەبێتە ھۆی گەشانەوەی پێستەکە وەپارێزگاری پێست دەکات لە سوتان.
وە رۆنی ناوکەکولەکە دادەنرێت بەو رۆنانەی کە چارەسەری باشی سوتاوی دەکات.
وە ناوکە کولەکە بە رێژەی (٥٠ % ٦٠)چەوری و رۆنی جیاوازی تێدایە کە چەورییەکانی (سیسامین وسیسامولین) کە ئەم چەوریانە دەوڵەمەندە بە چەوری (ئاولییک) و چەوری (لینولیک)وەھەروەھا دەوڵەمەندە بە (للیزین) لەگەڵ (تریبتوفان ومیتیونین) کە مادەیەکی گرنگە بۆ تەشەنج و خەمۆکی.
سەرباری ئەم چەوریە گرنگانە چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ :
١. ناوکەکولکە دەبێتە ھۆی نزم بوونەوەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن
٢. کولەکە دەبێتە ھۆی ھاوسەنگ کردنی ھۆرمۆن و رووبەرووی شێرپەنجە دەبێتەوە
٣. ناوکە کولەکە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش