



کشمیش یەکێکە لەو میوە وشککراوانەی کە لە ئامادەکردنی زۆر خواردندا بۆ رازاندنەوە بەکاردەهێنرێت یان بەتەنیا دەخورێت و تامێکی خۆشی هەیە، بەڵام بێگومان لەرووی تەندروستیشەوە سوودێکی زۆری هەیە.
شەش لە سوودەکانی خواردنی کشمیش:
1-کشمیش کاروچالاکیەکانی مێشک دەپارێزێت.
2-رێژەیەکی زۆر ئاسن و مسی تێدایە، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە.
3-کرداری هەرس چالاک دەکات و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی قەبزی.
4-تەندروستی چاو دەپارێزێت، چونکە دەوڵەمەندە بە "ترشی بولفنولیک" کە دژە ئۆکسانە.
5-ددان دەپارێزێت لە کلۆربوون، چونکە "ترشی ئۆلینولیک"ی تێدایە و بەسوودە بۆ ددان.
6-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ریشاڵەوە، زوو هەست بە تێری دەکەیت.