



تووی وشك كرا‌و یه‌كێكه له‌و به‌روبومانه‌ی كه جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ، به‌هۆی بوونی زۆرێك له كانزاكانی (فۆسفۆڕ ، سۆدیۆم ، پۆتاسیۆم ، كالیسیۆم ، ئاسن ، مس ، مه‌نگه‌نیز ، گۆگرد) تێیدا ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین (A،B،C) و پرۆتین و شه‌كر و فلافۆنید، لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی تووی ووشك كرا‌و ده‌كه‌ین بۆ ته‌ندروستی :
1- به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه یان دووچاری قۆڵۆن بونه‌ته‌وه .
2- چاره‌سه‌ری كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن ده‌كات له له‌شدا .
3- چاره‌سه‌ری كۆكه ده‌كات .
4- به‌سووده بۆ پێست .
5- ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له دابه‌زاندنی كێشدا ، به‌هۆی بوونی مادده‌ی (ئاكای) تێیدا كه خواردن به خێرایی هه‌رس ده‌كات .
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه ده‌توانن وه‌ك چاره‌سه‌رێك به‌كاری بهێنن و بیخۆن.