



خورما : یەکێکە لە خۆراکە هەرە بەسودەکان کە دەتپارێزێت لە چەندین نەخۆشی لەوانەش:
۱- کەمخوێنی: خورما ڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە ئاسنیش بەرپرسە لە دروست کردنی هیمۆگلۆبین هەر بۆیە کێشەی کەمخوینی ناهێڵێت.
۲- لەسکچون دەتپارێزێت: خورما دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ئەمەش دەبیتە هۆی دەردانی بەکتریای سودبەخش لە سکدا بۆیە دەتپارێزێت لە سکچون.
۳- قەبزی ناهێڵیت: ئەگەر کێشەی قەبزیت هەبوو ئەوا چەند خورمایەک بکە ناوئاوەوە شەوێک تا بەیانی دواتر بیخۆ ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی قەبزی دەدات.
٤- باڵانسی کیشی لەش ڕادەگرێت: خواردنی خورما بەسکی خاڵی زۆر بەسودە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی کێشی لەش.
٥- کۆنترۆڵی کۆڵسترۆڵ دەکات: خورما کۆنترۆڵی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش دەکات بە هۆی ئەوەی کە دەمارەکانی خوین پاک دەکاتەوە.
٦- پاستانی خوێن ڕێک دەخات: خورما دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم هەروەها سۆدوێومی تێدا نیە ئەمەش وا دەکات کە ئاستی پەستانی خوێن جێگر بێت.
۷- دڵ دەپارێزێت لە سەکتە: چەند خورمایەک بکە ناو ئاوەوە شەوێک تا بەیان دواتر بیخۆ ئەمەش دەر پارێزێت لە سەکتەی دڵ.
۸- لە سەکتەی دەماخ دەتپارێزێت: خورما هەروەک پێشتر ئاماژەی پێکراوە ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە ئەمەش زۆر یارمەتی تەندروستی دەمارە خانەکانی مێشک دەدەات و لە سەکتە بەدورت دەگرێت.