هەمیشە بیستومانە هەنگوین دەوای هەزار دەردە. هەڵەیان نەگوتوە! پێدەچێت هەنگوین یەکێکبێت لەو خواردنانەی کە زۆرێکمان پشتگوێمان خستووە و گرنگی بە خواردنی نادەین، بەڵام گومانی تێدا نییە ئەم خواردنەو سروشتییە سودێکی ئێجگار زۆری هەیە و پێویستە لە ژەمەکانماندا هەبێت.
هەر چەندە هەنگوین وزە وکالۆری زیاتری تێدایە لە چاو شەکردا، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکرێت ئەوا دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاسان هەرس کردنی خۆراک و تواندنەوەی چەوری زیادە لە لەشدا.
هەروەها دەکرێت لە جیاتی ئاوی گەرم،هەنگوین لەگەڵ شەربەتی لیمۆدا تێکەڵ بکرێت بۆکەمکردنەوەی کێشی لەش.
هەنگوین دەوڵەمەندە بە ماددەی (نوتراسی وتیکاڵ)، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ماددە کیمیاوییە زیان بەخشەکان و ئەو ماددانەی زیان بە خانەکانی جەستە دەگەیەنن و دەبنە هۆی دروستبونی شێرپەنجە، ئەمەش وادەکات بەکارهێنانی بەردەوامی هەنگوین بمانکاتە خاوەنی سیستەمێکی بەرگری بەهێز.
ئەو کەسانەی کۆکەیان هەیە دەتوانن هەنگوین بخۆن.
توێژینەوە نوێکان ئەوەیان سەلماندووە کە هەنگوین دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای لەشی یاریزان و وەرزشەوانان چونکە وزەیەکی ئێجگار زۆر بە لەش و ماسولکەکانیان دەگەیەنێت.
هەنگوین وەک ماددەیەکی دژە بەکتریا و دژە کەڕوو کاردەکات لە لەشدا، بۆیە زۆرجار لەزانستی پزیشکی سروشتیدا وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی بەکاردێت بۆ پاککژکردنەوەی برینەکان.
دەتوانن هەنگوین لەگەڵ ئاوی شلەتێن تێکەڵ بکەن و بیدەن لەسەرتانن، ئەمەش چارەسەری کڕێشەکەتان دەکات.
ئەو کەسانەی کێشەی خەو زڕاندنیان هەیە دەتوانن هەنگوین دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا،کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی دەردانی ئینسۆلین و سیرۆتۆنین کە دەبێتە هۆی زیادکردنی دڵخۆشی، دواتر لە لەشدا سیرۆتۆنین دەگۆڕێت بۆ میلاتۆنین کە ماددەیەکە دەبێتە هۆی خەو لێکەوتن.